Erbil 19°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:50

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ده‌نگۆی بڵاو بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسیدار ڕاگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی 1 ی 2019 سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ كافتریاكانی كوردستان  رایگه‌یاند : ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ كافتریاكانی هه‌رێم هه‌یه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه‌ و هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ و مه‌ترسیدار له‌ڕێگه‌ی كێشانی نێرگه‌له‌وه‌ بڵاو نه‌بۆته‌وه‌.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، كێشانی جگه‌ره‌ و نێرگه‌ڵه‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه‌ و نه‌زۆكی و بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.