به پێی هه‌واڵێكی ئێستگه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بییه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه 67 گرووپی سه‌ر به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سڕ بكات و چه‌كه‌كانیان لێوه‌ربگرێته‌وه.
هه‌ر به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بییه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاتێكی پێبده‌ن.
گرنگترین گرووپه‌كانی نێو لیسته‌كه‌ش بریتین له باڵی سه‌ربازی رێكخراوی به‌در ، كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق و لیوای ئه‌بوفه‌زڵ عه‌باس و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له خۆده‌گرێت.
سه‌رچاوه/ به‌غداد ئه‌لیۆم
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.