Erbil 17°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:31

پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ ته‌قه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو بڵاوکرده‌وه‌

له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگىێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی له‌هاوڵاتییه‌ك كردبوو.

شه‌وی ڕابردو له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار و له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌یانه‌ شه‌وانه‌كاندا به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو كه‌سه‌وه‌ پشێوی دروست ده‌بێت و چه‌ند فیشه‌كێك ده‌ته‌قێنرێت، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی كردووه‌ و فیشه‌كێكى ناوه‌ به‌كه‌سێكی دیكه‌وه‌ و برینداری كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هاوكات پێنج قه‌وانی فیشه‌ك له‌شوێنی روداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌.

پۆلس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ دوای گه‌یاندنی برینداره‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی كامێرای چاودێریی، هه‌مان شه‌و كاتژمێر چوار توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار ( ح ، ص ، م ) له‌دایكبوی 1984 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405-31 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار به‌كارێهێناوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.