Erbil 17°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:46

محه‌مه‌د بازیانی: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی له‌ پێگه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی عێراق جێگیر بکاته‌وه‌

ده‌یه‌وێت توركیا بخاته‌ نێو زونگاوێكه‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌رنه‌چێت
کوردستان TV
#7
100%

محه‌مه‌د بازیانی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ھودا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی، ده‌ڵێت: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا یه‌كێكه‌ له‌ ھاوكێشه‌ و به‌ڵگه‌كان، ھه‌رچه‌نده‌ ده‌یه‌وێت توركیا بخاته‌ نێو زونگاوێكه‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌رنه‌چێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:  ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ھێزه‌كانی له‌ پێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق جێگیر بكاته‌وه‌ كه‌ ئێستا به‌ھه‌زاران سه‌ربازی لێیه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ عێراق داگیربكرێته‌وه‌ و ئه‌و كات بڵێت چه‌ند ملیارێكی دیكه‌ خه‌رج بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ دابنێت و بڵێت ئه‌مه‌ باشتره‌ له‌وانه‌ی پێشووتر كه‌ ھیچییان بۆ عێراق نه‌كرد.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د بازیانی ده‌ڵێت: عێراق و سووریا و یه‌مه‌نیش گۆڕانكاریی تێیاندا رووده‌دات، ھه‌روه‌ھا ھه‌وڵیش ده‌ده‌ن كه‌ توركیاش دۆخێكی وای بۆ دروست بكه‌ن كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا بێت و ئه‌و وڵاته‌ نه‌توانیت به‌رنامه‌كانی خۆی وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش بازیانی ده‌ڵێت: ئه‌مریكا كاتێك گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت بزانێت كه‌ ئێران په‌لوپۆیی نه‌ماوه‌ و له‌و كاته‌دا گورز وا ده‌كات خه‌ڵك له‌دژی سیسته‌مه‌كه‌ ھه‌ڵده‌ستێت و ره‌نگه‌ سیناریۆیه‌ك دروست بكات و كوڕه‌كه‌ی ره‌زا شا بھێنێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئێستا گورزی سه‌ربازی ناوه‌شێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.