نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى هاوخه‌مى بۆ كۆچى دوایی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر "ته‌ڵعه‌ت سامان" راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
گیانله‌ده‌ستانی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان خه‌مباری کردم. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکار و هاوڕێیانی ده‌که‌م، هاوخه‌میانم، خوای گه‌وره سه‌بوورییان بدات و خولێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بکات. جێپه‌نجه‌ی ئه‌و به هونه‌ری کوردییه‌وه دیاره و یادی به‌خێر ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
١٤-١-٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.