Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:40

ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشا بە شۆستەدا شۆفێره‌که‌ش گیانی له‌ده‌ستدا

دانیشتووی قه‌ڵادزێیه‌
کوردستان TV
#7
100%


گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین راگەیاند، لە گەڕەکی ئاشتی قەڵادزێ ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشا بە شۆستەدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 كاتژمێر 6:00  له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی ماتۆڕسكیلێك به‌ خێرایی خۆی كێشاوه‌ به‌ شۆسته‌دا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی ( هـادی قادر)له‌دایك بووی ساڵی 1999 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕووداوه‌كه‌ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی ئاشتی شاری قه‌ڵادزێ ڕوویداوه‌، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشیتی و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.