سەرۆکایەتى تورکیا ئاشکراى کردووە، کە ئەمڕۆ دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
بەپێى سەرچاوە هەواڵییەکان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆخى سوریا و دروستکردنى ناوچەیەکى ئارام بە قوڵایی ٢٠ میل گفتوگۆى لەسەر کراوە.
دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە هەڕەشەی لە توركیا كرد بەوەی سزای ئابووری دەدات ئەگەر دەست بۆ هێزە كوردییەكان ببات، ئەمشەو پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیاوە كرد.
تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز" لە زاری گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاوى كردەوە، كه ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە ئەردۆگانەوە كردووە و باسیان لە دامەزراندنی ناوچەیەكی جیاكراوە لە باكووری سووریا كردووە.
پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە تایبەت بووە بە كێشەكانی سووریا و ئاماژە بەوە نەدراوە داخۆ ئەردۆگان رەخنەی لە ترەمپ گرتووە لەبارەی هەڕەشە ئابوورییەكانی دوێنێ یان نا.
سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئەوەی راگەیاندووە كە هەردوو سەرۆكەكە باسیان لە دامەزراندنی ناوچەیەكی داماڵڕاو لە چەك و ئارام كردووە لە باكووری سووریا، بۆ ئەوەی ببێتە پەرژین لە نێوان هێزەكانی توركیا و هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان.
ئەردۆگان هەروەها دەستخۆشی لە ترەمپ كردووە لەبارەی بڕیاری كێشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.