بهڕێوبهرایهتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دهستگیركردنی چهكدارێكی داعشی له سنوری قهزای چهمچهماڵ راگهیاند، كه ماوهی چهند ساڵێكه لهو ناوچهیه خۆی حهشاردراوه.
زمناكۆ عەلی، وتەبێژی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی راگەیاندووە: دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لەلایەن هێزكانی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی، توانرا چەكداریكی هەڵهاتووی داعش بەناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوە بە ئەبوعوبەیدە لەیەكێك لەگوندەكانی نزیك چەمچەماڵ دەستگیر بكەین.
گوتیشی: دەستگیركراوەكە پێشتر لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە مەشقی پێكراوە و چەندین لێپرسراوێتی جیاوازی هەبووە و بەشداری زۆرێك لەشەڕەكانی حەویجە و عەلاسی كردووە.
زمناكۆ عەلی دهڵێت: دوای كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی داعش بەمەبەستی خۆ حەشاردان رووی لەگوندەكانی سنووری چەمچەماڵ كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.