Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:42

هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد "ته‌ڵعه‌ت سامان" کۆچی دوایی کرد

خزمه‌تێكی زۆری شانۆ و هونه‌ری كوردی كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان ناوی ته‌واوی (ته‌لعه‌ت مامه‌ كه‌ریم) ه‌ ساڵی 1946 له‌ شاری هه‌ولێر لـــــــــــــــه‌ خێزانێكی خۆێنده‌وار،   لــــــــــه‌ گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل شاری هه‌ولێر لـــــه‌ دایك بوه‌  هونه‌رمه‌ند مامۆستا ( ته‌ڵعت سامان ) ئه‌مڕو ئێواره‌ به‌ڕووداوی هاتووچۆ كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ند و ڕابه‌ری به‌ توانای هونه‌ر و شانۆی كوردی مامۆستا { ته‌لعه‌ت سامان } یه‌كێكه‌ لــــه‌و مامۆستایانه‌ی شانۆ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستیانــــــــــــــــه‌ ڕۆڵێكـی كاریگه‌رو گرنگی بینیوه‌ له‌ دروست بون و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چون و پێشكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی هونــــه‌ری به‌ گشتی وبزاڤی شانۆی كوردی به‌ تایبه‌تی، ساڵانیكی زۆره‌‌ له‌ دام و ده‌زگاو تیپه‌ هونه‌ریه‌كانی كوردوستان خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی شانۆ و درامای كردوه‌

مامۆستا ته‌لعه‌ت نازناوی سامانی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوی یه‌كێك لـــــــــــــه‌ پشته‌كانی واته‌ باپیره‌كانی هه‌شته‌می و‌ ئه‌م نازناوه‌ ئاوێته‌ بوه‌ له‌ ‌گــــــــه‌ڵ كه‌سایه‌تیداو بۆته‌ ناوبانگی هونه‌ریشی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م نازناوه‌ش كه‌ (سامان) ه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ واتای سه‌روه‌ت و سامان دێت له‌ هه‌مان كاتدا مانایه‌كی فراوانی هه‌یــــــــــــــــــه‌ وه‌ك سامانێكی گه‌وره‌ی كلتوری و فۆلكلۆری نه‌ته‌وایه‌تی.

مامۆستا ته‌لعه‌ت سامان لــــــــــــــــــه‌ سه‌ره‌تـــــــــــــــای قوناغی پۆلی یــــه‌كه‌می نـــــــاوه‌ندیه‌وه‌ وه‌ك گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌وڵی زۆری داوه‌ بــــــــــــــــــۆ نوسینی تێكستی شیعر و چیرۆك نـــــــــوسین و چه‌نده‌ها چیرۆكـی ئێزگه‌یی نوسیوه‌ كه‌ تا ئێستاش ماون.

 له‌ساڵی خۆێندنی 1965 ــ 66 ده‌چێته‌ ئه‌كادیمیای هونه‌ر له‌ شاری به‌غداد كه‌ ئه‌وسا سه‌ر بــه‌ وه‌زاره‌تی تربیه‌ بوو پاش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس وه‌رگیرا.

هونه‌ره‌مه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان  خزمه‌تێكی زۆری شانۆ و هونه‌ری كوردیان كردووه‌ بـــــونه‌ هه‌وێنێكی سه‌ره‌كی بۆ دروست بون و گه‌شه‌ كردنی شانۆ و درامای كوردی.

هاوینی ساڵی 1970 كاتێك كه‌ ئه‌كادیمیا ته‌واو ده‌كات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاری هــــــــــــــه‌ولێر دوای ماوه‌یه‌ك هاوڕیه‌كی به‌ ناوی حه‌مید كه‌ نۆێنه‌ری یه‌كێتی لاوانی دیموكرات ده‌بێت پـــــــــه‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی تیپێكی هونه‌ری بۆ ئه‌و ڕێكخراوه‌، له‌و ساته‌شدا له‌ هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك یا دامه‌زراوێكی حكومی دانه‌مه‌زراوه‌، هه‌ل و فرسه‌تێكی گونجاوی لـــه‌ به‌ر ده‌مدا بوه‌ بۆ كاركردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیپێكی هونه‌ری پێك دێنێت به‌ ناوی تیپی لاوان و چــــــــــه‌ند به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌وانه‌ شانۆیی { بوكی په‌رده‌، جه‌نگاوه‌ری شێت } و له‌ گه‌ڵ چه‌نـــد به‌رهه‌مێكی تر، ئه‌م تیپه‌ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئــه‌م ڕێكخراوه‌ زۆر كاری تری له‌ سه‌ر شان ده‌بێت بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی نادرێت ته‌نیا به‌ بواری شانۆ، دواتــــــر په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر كه‌ مامۆستا (جه‌مال هیدایه‌ت) سه‌رۆكی ده‌بێت بــه‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م تیپه‌ش تایبه‌ت بوه‌ بـــــــــه‌‌ بواری میوزیك و گۆرانی نــــــــــــــه‌ك شانۆ بۆیه‌ له‌م تیپه‌ش واز ده‌هێنی و په‌یوه‌ندی نامێنی و بیر لــــــــــــــه‌ دامه‌زراندنی تیپێكی شانۆیی سه‌ربه‌خۆ ده‌كاته‌وه‌ و پێشنیار پێشكه‌ش ده‌كات به‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ڕێگا پێدان بــــــه‌ دروست

ناوی هه‌ندێ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی:

یه‌كه‌م: شانۆگه‌ریــــــــــــــــه‌كان { نه‌فره‌تلێكراو 1969 نوسین و ده‌رهێنان، ، جه‌نـــگاوه‌ری شێت ــ نووسین و سه‌رپه‌رشتی 1970، ترس ــ نووسین و ده‌رهێنان 71، بووكی په‌رده‌ ــ ده‌رهێنان 72

، خه‌مڵی په‌مۆ ــ ئاماده‌ و ده‌رهێنان 72، خاڵۆی ڕێبوار ــ ئاماده‌و ده‌رهێنان 73، مـــــــــــه‌م و زین ـــ نووسین و ده‌رهێنان 75، پیلان ـــ ئاماده‌ و ده‌رهێنان 76، پێشانگا ـــ ده‌رهێنان 77، قــــــــه‌ل و رووته ـــ نووسین و ده‌رهێنان، گێچه‌ڵه‌كانی حه‌مه‌ وه‌ی وه‌ی ـــ نووسین و ده‌رهێنان 79، بووكی به‌فر ـــ ده‌رهێنان 82، قه‌ڵای دمدم ـــ نووسین و ده‌رهێنان، خـــــــانزادێكی تــــــــــــــــــــر ـــ نووسین و ده‌رهێنان 83، فایلی شه‌ست و حه‌وت ـــ ده‌رهێنان، شاری ئه‌وین ــــ نووسین و ده‌رهێنــــان 84، خه‌ج و سیامه‌ند ـــ ئاماده‌و ده‌رهێنان 85، ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگرین ـــ ئامــــاده‌ و ده‌رهێنان 86 حه‌مه‌ دۆك ــ ئاماده‌ و ده‌رهێنان 87، پێكه‌نینی توڕه‌یی ـــ نــــووسین و ده‌رهێنان 92، حوكمـــــیقه‌ره‌قۆش ـــ ده‌رهێنان 93، سێداره‌ ـــ نووسین و ده‌رهێنان 95، پیلان ـــ ئاماده‌ و ده‌رهینان 97 ، گوریس ــ نووسین و ده‌رهێنان 98، چه‌پكی گوڵ ـــ نووسین 84، دووكه‌ڵ ــ نووسین 72، ئاڵو گۆڕــ نووسین 72، دڵدارێكی قرچۆك ــ ده‌رهێنان 2004، زنجیر ــ نووسین و ده‌رهێنان 2004 }.

دووه‌م: دراماو زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كان {{ مه‌رج ــــ نووسین و ده‌رهێنان، ته‌له‌فیزێۆنی به‌غدا و كـه‌ركوك 1972، گۆێزان ـــ نووسین و ده‌رهێنان، تیڤی به‌غدا و كه‌ركوك 1973، زنـــــــــــجیره‌ی فه‌قی ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه‌ ــــ نووسین و ده‌رهێنان، تیڤی كـــــــــــــه‌ركوك 1975 حــــــه‌وت ئه‌لقه‌، سێ كه‌لله پوچ ـــ سینارێۆ و ده‌رهێنان 1992 تیڤی كوردوستان، چه‌قۆ ـــ سیناریۆ و ده‌رهێنـــان ‌1993 تیپی شانۆی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی كوردوستان پیشان درا، زنجیره‌ی

كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ ـــ نووسین وده‌رهێنان 1994 ته‌له‌فیزێۆنی گه‌لی كوردوستان، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌

ـــ نووسین و ده‌رهێنان تیڤی هه‌رێم، هه‌‌ڵچوون ــ نووسین، زنجیره‌ی تـــــــه‌لاری مه‌زن ـــ نووسین و ده‌رهێنان 2005 كه‌ناڵی نه‌ورۆز }}.

سێیه‌ه‌م: چه‌نده‌ها دراما و زنجیره‌ و ته‌مپیلی ئێزگه‌یی بۆ ئێزگه‌ی به‌شی كوردی له‌ به‌غداد لـه‌ نێوان ساڵانی 1965 ــــ 1975 تۆمار كردوه‌، چه‌نده‌ها دراماو زنجیره‌ ته‌مپیلی بۆ ئێزگه‌ی هـه‌رێم تۆمار كردوه‌، ، چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری و ئۆپه‌رێت له‌ نه‌ورۆز و بۆنه‌ نیشمانیه‌كان..شانۆگــــــــــه‌ری و ئۆپه‌رێته‌كــــــانی چالاكی قوتابجانه‌كان، وه‌ڕگێڕانی چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری بیانی لـــــــــــه‌ زمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ بۆ زمـــــــانی كوردی.

ساڵی 1975 خێزانی پێكه‌وه‌ ناوه‌ وخاوه‌نی سێ كوڕ و سێ كچه‌ به‌ ناوه‌كانی{ هه‌رمــــــان ـ پیشه‌ی پزیشك كه‌ ئێستا له‌ به‌ریتانیا ده‌ژی، ، هه‌ژێن ــ پزیشك، ، هۆزان ـــ پزیشك، ، ســـــــازان ــ پزیشك

لانه‌ ــــ خۆێندكاری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ، لاڤه‌ } رۆحی هونه‌رمه‌ند شاد بێت.

 كوردستان تیڤی / كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.