Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:29

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی داواى فەرمانبەر ده‌کات

لە بواری كارگێڕی، ژمێریای، ئای تی و شۆفێری یه‌
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، رەزامەندی دەدات لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەر بۆ وەزارەتەكە.

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كە بە گەیشتووە، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران كراوە رەزامەندی بدەن لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەر بە شێوەی تەنسیب بۆ سەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی سندوقی پڕۆژە بچوكەكانی لاوان لە هەولێر و سلێمانی.

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داواكارییەكە دەربڕیوە و داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە بە شێوەی ئارەزوومەندانە گواستنەوەی راژەی فەرمانبەر یان تەنسیبكردن ئەنجام بدەن بۆ ئەو بەرێوەبەرایەتییەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی.

ئەو كەسانەی كە چانسی گواستنەوەیان بۆ ئەو شوێنە هەبێت، دەبێت لە بواری كارگێڕی، ژمێریای، ئای تی و شۆفێری بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.