بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا دەست پێبکەنەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند ئەو لیژنەیەی کە لە تورکیاوە سەردانی فرۆکەخانەی سلێمانیان کردووە بڕیاریداوە 24ی ئەم مانگە ئەو گەمارۆیە هەڵگرن کە خراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە.
تاهیر عەبدوڵڵا بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا شاندێكی تایبەت لەهێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین سەردانی فڕۆكەخانەیان كرد.
وتیشی، سەردانەكەیان بۆ دڵنیابوون لەو رێكارانەی لەناوفڕكەخانە لەبواری ئاسایش و کارگێری و هونەری ناو فرۆکەخانە کە تایبەتە بە ڕێکخستنی گەشتەکان و سهردانی هەموو بەشەكانی فڕۆكەخانەیان كرد لەرووی ئاسایش و سەلامەتی و ئۆپەرەیشن بۆدڵنیابوون لەجێبەجێكردنی تەواوی رێكارە یاساییەكان.
لەبارەی ئەو زیانانەی بەر فڕۆکەخانەکە کەوتووە بەهۆی وەستانی گەشتەکانەوە، تاهیر عەبدوڵڵا پێشتر رایگەیاندبوو هەموولایەک ئەوە دەزانێت، کاتێک گەشتەکان کەمدەبنەوە، داهاتی فڕۆکەخانەش کەمدەبێتەوە. لە ساڵی 2018 بەراورد بە 2017، هەموو رۆژێک فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی وەستاندنی گەشتەکانی تورکیاوە 15 هەزار دۆلار زەرەر دەکات، ساڵی 2018 زیانەکانی فڕۆکەخانە 5 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بووە، بەهۆی وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەکانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.