ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، جا ئیف لودریان گه‌یشته به‌غداى پایته‌ختى عێراق.
سایتی سۆمه‌ریه نیوزی عێراقی بڵاوی كرده‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى (سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و په‌رله‌مان)ی عێراق كۆببێته‌وه و تاوتۆىی ئه‌و پرسانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه گرنگن.
به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، جا ئیف لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كاتژمێری 8 ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لێده‌كرێت
هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەیە ، لە شەڕی دژی داعشیشدا، فەرەنسا هاوکار و پاڵپشتیکارێکی گەورەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە بوو
ماکرۆن یەکەمین سەرۆک وڵات بوو کە دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ، داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای لە رێگەی دیالۆگەوە کرد.
ئیمانوێل ماکرۆن راشیگه‌یاند ، فەرەنسا هەمیشە زۆر هەستیار بووە و نیگەرانیش بووە بە دۆخی کوردەکان ، فەرەنسا یەکەمین وڵات بوو کە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و شکاندنی گەمارۆی سەر هەرێمی کوردستانی دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.