گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا وه‌ڵامى تویته‌كانى دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دایه‌وه كه تیایدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى رووخانى ئابوورى توركیاى كردبوو.
ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێكى بۆ دۆناڵد تڕه‌مپ رایگه‌یاندووه و نووسیویه‌تى:"نابێت تیروریستان وه‌ك هاوڕێ و هاوپه‌یمانت بن، داواشى كردووه رێز له هاوبه‌شى ستراتیجیمان بگره، توركیا نایه‌وێت بكه‌وێته ژێر سێبه‌رى پڕوپاگه‌نده‌ى تیرۆریستان".
كاڵن له تویته‌كه‌یدا جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه جیاوازى نییه له نێوان یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ئه‌وانیش هه‌ر لقێكن له په‌كه‌كه و هێزه‌كانى توركیا له شه‌ڕی دژى گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
ئه‌م په‌یامه‌ى كاڵن دواى ئه‌وه دێت كه تره‌مپ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى له توركیا كردبوو، كه ئه‌گه‌ر سوپاى ئه‌و وڵاته هێرش بكاته سه‌ر كوردانى سوریا ئه‌وا " ئابوورى توركیا وێران ده‌كه‌ن ".
كێشه‌ى كورد له سوریا بووه‌ته كێشه‌ى گه‌وره‌ى نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێت نابێت دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان توركیا هێرشبكاته سه‌ر كورده‌كان، توركیاش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هێرشبكاته سه‌ر شه‌ڕه‌ڤانه كورده‌كان و ده‌ڵێت یه‌په‌گه و په‌یه‌ده " تیرۆریست " و جیاوازن له كورده‌كانى سوریا.
جێى ئاماژه‌یه دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا هۆشدارى توندى داوه‌ته توركیا و جۆرێك له دڵنیایى داوه‌ته كوردانى رۆژئاواى كوردستان و رایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر كوردانى سوریا، ئه‌وا له رووى ئابوورییه‌وه وێرانى ده‌كه‌ن، كورده‌كانیش نابێت توركیا تووڕه بكه‌ن ".
تره‌مپ ئاشكراى ناوچه‌ییه‌كى ئارامى بۆ كورده‌كانی سوریا كردبوو دوور له شه‌ڕو به درێژایى سنوورى توركیا و به قووڵاى 20 میل كه ده‌كاته 32 كیلۆمه‌تر له دیوى رۆژئاواى كوردستان دروست بكرێت.
كۆشكى سپى (كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا) شه‌وى 19/12/2018، ئیداره‌ى دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سوریا راگه‌یاند.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.