Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 07:01

د.محه‌مه‌د خورشید: پارتی به‌رده‌وام پشتگیری له‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ که‌رکوک ده‌کات

له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی
د.محه‌مه‌د خورشید: پارتی به‌رده‌وام پشتگیری له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك ده‌كات .

د.محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ته‌وه‌ری(هه‌وڵه‌كان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك) رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك هێنرایه‌ خواره‌وه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ به‌رده‌وام هه‌ڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ ئاڵای كوردستان له‌و شاره‌ هه‌بێت و به‌ به‌رده‌وامیش ئاڵای كوردستان له‌و شاره‌ هه‌ڵواسراوه‌ و خه‌ڵكی كه‌ركوك شایه‌دی ئه‌وه‌ن و به‌ شانازیه‌وه‌ پارتی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مه‌وزوعه‌ی كردووه‌ و له‌ هه‌ر كوێیه‌كیش ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت له‌و ناوچانه‌ پارتی پشتگیری ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ نیوه‌ شه‌وێكدا ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكرد و دواتر هێنایانه‌ خواره‌وه‌، د.محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند: یه‌كێتی له‌ نیوه‌ شه‌وێكدا ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد دواتر چی بوو چی نه‌بوو ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ خۆیانه‌وه‌ .

به‌رپرسی لقی 3ی پارتی راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ رابردوو بووه‌ سه‌به‌بی داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك له‌بیر ناكرێت، به‌ڵام هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له‌ كه‌ركوك چ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ چ حیزبی شوعی بێ چ لایه‌نێكی تر بێ بیه‌وێ ئاڵای كوردستان له‌و شاره‌ هه‌ڵبكات ئێمه‌ وه‌ك پارتی پشتگیری ده‌كه‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.