سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا دوژمنی كوردان نییه، پارێزگاریكاریانه، هیچ جیاوازیی نییە بۆ تورکیا سەرچاوەی تیرۆر کوێیە و رایگەیاندووە "تیرۆر تیرۆرە و پێویستە لە سەرچاوەکەیەوە وشک بکرێت. تورکیا لە سووریا بە تەواوەتی ئەمە ئەنجام دەدات".
فه‌خره‌ددین ئاڵتون لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر کاردانەوەی بەرامبەر تویتەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سووریاوە، نیشان دا.
ئاڵتون لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا دوژمنی كوردان نییه، پارێزگاریكاریانه. توركیا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كورده‌كان نییه. کێشەی ئێمە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و درێژکراوەکانی رێکخراوەکەیە لە سووریا" و جەختی لەوەکردووەتەوە کە پەیەدە و یەپەگە رێکخراوی تیرۆریستیین و تورکیا بە مکووڕییەوە بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دووبارە پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا بڵاویکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "بەهەموو جیهان دەڵێم؛ باجەکەی هەرچییەک بێت، هەرگیز رێگە نادەین لە باکووری سووریا لە باشووری تورکیا، دەوڵەتێک دابمەزرێندرێت" بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە:
"ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمانه. بنه‌مای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرمان هه‌ر ئه‌مه‌یه. بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکی نییە سەرچاوەی تیرۆر ئایدۆلۆجییە، ئایینییە یان نەژادییە. تیرۆر تیرۆرە و پێویستە لە سەرچاوەکەیەوە وشک بکرێت. تورکیا لە سووریا بە تەواوەتی ئەمە ئەنجام دەدات".
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.