د.فایه‌ق محه‌ممه‌د گوڵپی، سه‌رۆكی پێشووی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان كه باڵی باشووری په‌كه‌كه بوو، له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا بۆ كه‌ناڵی (رووداو) باسی كاردانه‌وه‌كانی داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان له لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت : له هاوینی رابردووه‌وه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتووه بۆ داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ر و به بڕیاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی، ئاسایشی ده‌ڤه‌ری سه‌وز، هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ر و دایخستن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و په‌كه‌كه زیاتر ساردی تێده‌كه‌وێ.
گۆڵپی ڕاشیگه‌یاندووه: پێشتر په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و توركیا به‌هێز نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێتی دووچاری كێشه هات، به گرنگی زانی لایه‌ك له توركیا بكاته‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا پێشبخات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، كاتێك هه‌ندێك له به‌رپرسه گه‌نجه‌كانی یه‌كێتی له ژێر چاودێریی ئێران‌دا هاوكاریی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقیان كرد و ده‌سه‌ڵاتی عێراقی ناوه‌ندیان گێڕایه‌وه بۆ كه‌ركووك، به‌ڵام كه بینییان ئێرانییه‌كان و دۆسته عێراقیه‌كانیان ئه‌و په‌یمانه‌ی به یه‌كێتیان دابوو جێبه‌جێیان نه‌كرد، وه‌ك نیگه‌رانی و هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئێران، یه‌كێتی هه‌وڵیدا په‌ره به په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا بدات.
له باره‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه باشه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان فایه‌ق گۆڵپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه: سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی له ژیاندا نه‌ماوه.. كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی كه به به‌رپرسی كاریگه‌ری یه‌كێتی ده‌ژمێردرێن، گه‌نجن و خاوه‌ن فكر نین. له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌زموونیان نییه. سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی خۆیان و حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه ده‌بینن به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیانه‌وه به په‌كه‌كه‌وه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، له په‌كه‌كه دوورده‌كه‌ونه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه له ئاینده‌دا په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه و یه‌كێتی ساردی زیاتری تێبكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.