Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:16

ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى پشکى کورد له‌ بودجه‌ى عێراق‌ کۆده‌بێته‌وه‌

رێژه‌ى %12.67ى بودجه‌كه‌ وه‌ك پشكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى پشكى كورد له‌ بودجه‌ى عێراق‌ كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى پرسى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ئیتیحادى كۆببێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى بژاره‌كانى به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌كات.

له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵدا رێژه‌ى %12.67ى بودجه‌كه‌ وه‌ك پشكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌.

هاوكات كوتله‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان، مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌ جیا له‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان بكرێت و هه‌ردوولایه‌نى هه‌ولێر و به‌غدا پابه‌ند بكرێن به‌ جێبه‌جێكردنییه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌بێت رۆژانه‌ هه‌رێمى كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ شێوه‌ى رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكات.

پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ئیتیحادى له‌ به‌رده‌ست نوێنه‌راندایه‌ و دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كراوه‌، له‌ ئێستادا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رقاڵى گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.