Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:26

ئه‌مرۆ هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

له‌هه‌ولێر
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

بەپێی زانیارییەکان بڕیاره‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق و بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌ گرنگترین پرسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن.

بڕیار بوو ئەم کۆبوونەوەیەی هەردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجام بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.