به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانیه‌وه توانرا چهكداێكی هه‌ڵاتووی داعش به‌ناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوه به (ئه‌بو عوبه‌یده) له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی نزیك چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست گیر بكرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌بو عوبه‌یده له‌لایه‌ن داعشه‌وه مه‌شقی پێ كراوه و ئاماده‌كراوه و به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی چه‌ندین لێپرسراوێتی جیاوازی هه‌بووه وه به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی حه‌ویجه و عهلاسی كردووه ، پاش كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعش بۆخۆحهشاردان ڕووی له‌گونده‌كانی سنووری چه‌مچماڵ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.