بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى پرسى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران تاوتوێى بژاره‌كانى به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه ياساى بودجه ده‌كات.
ئامانج ره‌حيم، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، واده‌ى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر 11ى پێش نيوه‌ڕۆ پێشخراوه بۆ كاتژمێر 10، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رێك بۆ دواخستنى له ئارادابوو.
له پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئه‌مساڵدا رێژه‌ى %12.67ى بودجه‌كه وه‌ك پشكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنيشان كراوه.
هاوكات كوتله كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان، مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به جيا له پشكى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان بكرێت و هه‌ردوولايه‌نى هه‌ولێر و به‌غدا پابه‌ند بكرێن به جێبه‌جێكردنييه‌وه.
به گوێره‌ى پڕۆژه ياساكه ده‌بێت رۆژانه هه‌رێمى كوردستان 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت به شێوه‌ى رۆژانه له رێگه‌ى كۆمپانياى سۆمۆى عێراقه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكات.
پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى له به‌رده‌س نوێنه‌راندايه و دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى يه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كراوه، له ئێستادا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رقاڵى گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پڕۆژه ياساكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.