هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له شارى هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
بەپێی زانیارییەکان بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق و بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له گرنگترین پرسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
بڕیار بوو ئەم کۆبوونەوەیەی هەردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.