Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:30

80%ی شنگالییەکان تا ئێستا لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆکدا ده‌ژین

بڕوایان بەو هێزانە نییە كە لە شنگال دەسەڵاتی ئەمنییان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


قایمقامی شنگال ڕایگەیاند" سەرباری ئەوەی كە ڕێگای سحێلا كراوەتەوە، شنگالییەكان هێشتا نەگەڕاونەتەوە شارەكەیان، چونكە بڕوایان بەو هێزانە نییە كە لە شنگال دەسەڵاتی ئەمنییان بە دەستەوەیە.

دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، شنگال كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی حەشدی شەعبی، ڕۆژانەیش خەڵك لەو شارە ڕووبەڕووی پێشلكاری دەبنەوە و حەشدی شەعبییش ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییانی هێناوەتە شنگال.

لەو بارەیەوە، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاند" زیاتر لە ٨٠%ی شنگالییەكان تا ئێستایش لە كەمپەكانی پارێزگای دهۆكدان، ئەمە وێڕای ئەوەی كە رێگای سحێلایش كراوەتەوە، بەڵام خەڵك بڕوای بە حەشدی شەعبی نییە".

خەلیل گوتیشی" حەشدی شەعبی و هێزەكانی سەر بە پەكەكە، چەندین بە ناو ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریان بۆ شنگال داناون، بەڵام هیچیان یاسایی و شەرعی نینن و خەڵك بۆ ڕاییكردنی كارەكانیان سەردانی ئیدارەی شەرعیی شنگال دەكەن".

وتیشى" خەڵكی شنگال لە ڕەوشێكی خراپدا دەژین و پێویستیان بە هاوكارییە، كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانیش چاویان لە ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكانە، بەڵام هێزە نایاساییەكان ڕێگرن و نایانەوێت شنگال لە ئارامیدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.