Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:22

پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن دابەش دەکرێت

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئۆفیسی سلێمانی و گه‌رمیان
کوردستان TV
#7
100%


ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پارەی فەرمانبەرانی گرێبەستی سەر سندوقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت.

دوای ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق  بڕیاری خەرجكردنی پارەی كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری پەرلەمانی عێراقی دا بڕیارە لە رۆژی سێشەممە ئەوپارەیە لە سلێمانی دابەشبكرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هاتووه‌ ڕۆژی سێ شەممە 15ی كانونی دووەمی 2019  دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی ھەڵبژاردن بەدوو قۆناغ دەست پێدەكات و لە قۆناغی یەكەمدا لە هەمان ڕۆژدا پاداشتی بنكەكانی ناوشار دابەشدەكرێت و لە قۆناغی دووەمدا پاداشتی بنكەكانی دەرەوەی شار دابەش دەكرێت، كەئەویش دەكەوێتە ھەفتەی داهاتوو.

كۆمسیۆنیش داوای لەو كارمەندانەی رۆژی هەڵبژاردن كردووە، هەركەسێك كێشەیەكی هەبوو دەتوانێت سەردانی ناوەندی 1266 بكات لە (صناعەی سلێمانی) بەرامبەر سیتی ستار، تەنیشت كتێبخانەی گشتی.

بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە لەپەیجی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەگەرمیان بڵاوكراتەوە، ئەم هەفتەیە دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی هەڵبژاردنی رۆژی 12ی 5ی 2018 دەستپێدەكات و سەرەتا پاداشتی بنكەكانی ناوشار دەستپێدەكات و هەفتەی داهاتووش پاداشتی بنكەكانی دەرەوەی شار دەبێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.