كچێكی دیكەی ئێزدی بەناوی یاسەمین، كە خەڵكی گوندی كۆجۆیە لە ژێر دەستی چەكدارانی داعش رزگار كرا".
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوە ئێزدییەکان رایگهیاند" شەوی رابردوو كچێكی تەمەن 20 ساڵەی ئێزدی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرا، ژمارەی ئەو كەسانەی رزگاركراون بووهته 3 ھەزار و 336 كەس".
گوتیشی: "تەنھا لە ماوەی 13 رۆژی ساڵی 2019 دا 4 كچ رزگار كراون".
ئاماژەی بەوەشكرد" لەنێو رفێندراوان زۆرینەیان خەڵكی گوندی كۆچۆن كە تواندراوە 600 كەسی ئەو گوندە رزگاربكرێن و بە كەسوكاریان شاد ببنەوە".
گوندی كۆجۆ لە سنووری قەزای شنگال یەكێكە لەو شوێنانەی لە شەڕی داعش زیانی زۆری پێگەیشت، لە ساڵی 2014 ئەو كاتەی داعش ھاتە ناوچەكە زیاتر لە 1200 كەسی دانیشتووی كۆجۆ لەلایەن داعشەوە رفێندران، تائێستا ژمارەیەكیان چارەنووسیان نادیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.