سەندیکای رۆژنامەوانانی کوردستان ئاماری ساڵی 2018ـی بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، 132 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەوانان تۆمارکراوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە زۆرترین حاڵەتی پێشێلکاری رێگریکردن بووە لە رووماڵی میدیایی.
د.نەزاکەت حوسێن حەمەسەعید، سەرۆكی لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی داتاکانی پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەڤان لە ساڵی 2018 رایگەیاند: " 132 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە سەرجەم پارێزگاکان بە کەرکووکیشەوە تۆمارکراوە".
نەزاکەت حوسێن، دەڵێت: "ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر رۆژنامەڤانان لە ساڵی 2018 تۆمارکراوە بەپێی شوێنەکانی جیاوازە، لە هەولێر 33 حاڵەت، سلێمانی 60، دهۆک 25، هەڵەبجە 5، کەرکووک 4، کفری 1، خانەقین2، شنگال 1 حاڵەت و موسڵیش 1 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەڤانان تۆمارکراوە".
سەبارەت بە جۆری پێشێلکارییەکان، سەرۆكی لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسان گوتی: "زۆرترین حاڵەتی پێشێلکاری رێگریکردن بووە لە رووماڵی میدیایی کە 70 حاڵەت بووە، هێرش و سووکایەتی و لێدان 43 حاڵەت، دەستگیرکردن 13 حاڵەت و یەک حاڵەتی مردن و 4 حاڵەتی تەقەکردن لەگەڵ داخستنی دوو کەناڵ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.