ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە روونکردنەوەیەکی لەبارەى گەڕانەوەى هێزى پێشمەرگه بۆ ناوچەکانى کوردستانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم، دهخاتهڕوو دهڵێت: هەتاکو ئێستا هیچ جۆرە گفتوگۆ و کۆبوونەوەى فەرمى نەبووە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى حکومەتى فیدراڵى عێراق لە بارەى گەرانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوچەکانى ئیدارەى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و هیچ جۆرە بریارى فەرمیش لەوبارەوە نەبووە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "هەندێک هەواڵ بە ناوى ئێمە و هەندێ بەرێزى تر بڵاو کراوەتەوە لە بارەى رێکەوتن بۆ گەڕانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەڵام لە ڕاستیدا تاکو ئێستە هیچ جۆرە گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەكى فەرمى لەمبارەوە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگریى حکوومەتى فیدراڵیى عێراق نەكراوە".
هەتاکو ئێستاکە هیچ جۆرە گفتوگۆ و کۆبوونەوەى فەرمى نەبووە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى حکومەتى فیدراڵى عێراق لە بارەى گەرانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوچەکانى ئیدارەى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و هیچ جۆرە بریارى فەرمیش لەوبارەوە نەبووە ، بەڵکو تەنها وەزارەتى بەرگرى حکومەتى فیدراڵى عێراق و وەزارەتى پێشمەرگە گەیشتونەتە ئەو بروایەى کە باشترین رێگا بۆ لەناوبردنى تیرۆرستانى داعش و کۆتایى هێنان بە جموجول و کارى تیرۆرستیان لە ناوچەکانى دیالى و صلاح الدین و کەرکوک و مخمور و موسڵ ئەوەیە کە کارى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش هەبێت لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى سوپاى عێراق دژ بە تیرۆرستانى داعش و چاوەڕوانین لەوبارەوە کۆبوونەوەى فەرمى بکرێت و رێگا و شوێن و میکانیزمى گونجاو دابنرێت و هەر چى یەک دەوترێت لە دەرەوەى ئەم روونکردنەوەیەدا دوورە لە راستى یەوە.
فەریق
جەبار یاوەر مەنده
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.