ئاسایشی سلێمانی له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی پاریس (ساكینه جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان) له سه‌كۆی ئازادیی پاركی ئازادیی ٥٢ كه‌سی ده‌ستگیركرد و دواتر هه‌ندێكیان ئازاد كران، چالاكوانێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا بوو، باسی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ئاسایشی سلێمانی ده‌كات.
سه‌یران محه‌مه‌د خۆی و دوو منداڵه ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ و هه‌شت ساڵه‌كه‌ی له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا بوون و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئازادكران، به‌م شێوه‌یه باس له مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كات: بڕیاربوو كاتژمێر ٠٣:٠٠ فیلمه‌كه‌ی شه‌هید ساكینه له سه‌كۆی ئازادیی نمایش بكرێت، كه من گه‌یشتمه ئه‌وێ، بینیم هه‌ڤاڵانم هه‌موویان ده‌سگیركرابوون و ئاسایش هه‌موو ئه‌و ناوه‌ی به هێزه‌كانی ته‌نیبوو، له‌ناكاو ١٢ ئۆتۆمبێلی ئاسایش ده‌وریان دام و شه‌ش كه‌س قۆڵیان گرتم و له‌سه‌ر زه‌وی پاڵیانخستم، قاچیان له سه‌ر پشتم دانا، دواتر به قژڕاكێشان و داری كاره‌بایی منیان خسته ئۆتۆمۆبێله‌كه‌وه.
ده‌شڵێت: ئاسایش ده‌یان جار وتویه‌تی ئه‌و بێ ئه‌خلاقه بێنن، ئه‌وانه هه‌موویان بێ ئه‌خلاقن.
سه‌یران، به‌رده‌وام بوو له گیڕانه‌وه و گوتی: دوای ئه‌وه‌ی بردنیان بۆ حه‌وشه‌ی ئاسایش له‌وكاته‌دا ٣٠ ژن و ٤٠ پیاو بووین، كردینیان به سێ به‌شه‌وه، تا دره‌نگانی شه‌و له حه‌وشه‌كه‌دا و له‌به‌ر سه‌رما ماینه‌وه، به زۆر په‌نجه‌مۆریان به هه‌ندێك كرد، كه نابێت به‌شداری هیچ چالاكییه‌ك ببن، به‌ڵام من په‌نجه‌مۆرم نه‌كرد و به كه‌فاله‌ت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم ئازادكرام.
سه‌رچاوه / رۆژنیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.