هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بكوژی ئه‌و باوك و كوڕه‌ی كه شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی مامزاوای شاری هه‌ولێر كوژران ده‌ستگیر كرا.
كاتژێر 7:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی مامزاوای شاری هه‌ولێر شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵی له نێوان دوو ماڵه دراوسێ ڕوویدا و به هۆیه‌وه باوك و كوڕێك كوژران و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون، كه دوو له برینداره‌كان كه‌س و كاری ماڵه كوژراوه‌كه‌ن و برینداره‌كه‌ی تریش كه‌سی ماڵه بكوژه‌كه‌یه.
شایه‌نی باسه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی هه‌ولێر گیانی له ده‌ستدا كه كه‌سی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یه كه دوو كه‌سه‌كه‌ی تریان لێكوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.