دوای ئه‌وه‌ى چه‌ندین هاوڵاتی دانیشتووی گوندی توڕه‌ق له‌سنوری هه‌ولێر به‌كوردستان تیڤییان راگه‌یاند ، كه‌ئاوی خواردنه‌وه‌ى گونده‌كه پاك نیه و شیاوی خواردنه‌وه نایه‌ت به‌دوای چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕان تا له‌رێگای كوردستان تیڤى یه‌وه په‌یامه‌كه‌یان بگات به‌به‌رپرسانى ئاوی هه‌ولێر
له‌به‌دوا داچونێكى كوردستان تیڤى و گه‌یاندنى په‌یامی هاوڵاتیان به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو ، ئاری ئه‌حمه‌د سیان به رێوه به ری ئاوی هه ولیر به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، دوای پێدانى زانیاری له‌سه‌ر پیس بوونى ئاوی گوندی توڕه‌ق ، له‌رێگای كوردستان تی ڤی ئاگادار كراینه‌وه ، تیمێكمان سه‌ردانى گونده‌كه‌ى كردووه و له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا چاره‌سه‌ری كێشه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت
ڕاشیگه‌یاند ، ئاوی پاك و شیاو بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه گوندی توڕه‌ق له‌پێناو ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانمان له‌ته‌ندروستیه‌كى باش دابن
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.