لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى رایدهگهێنێت ، ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2016) پشت بەستن بەیاسای مامەڵەكردن بە هۆكانی گواستنەوەی دەست بەسەرداگیراو و جێهێڵراو (قانون التصرف فی المركبات المحجوزە و المتروكە) ژمارە (8)ی ساڵی (1987).
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راشیدهگهیهنن ، لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی (1895) هەزارو هەشت سەدو نەوەدو پێنج ماتۆڕی دەست بەسەرداگیراو لە ڕێگەی زیاد كردنی ئاشکراوە بەشێوەی ئاسن.
تایبەتمەندییەكانی زیادكردنەكە بەم شێوەیە دەبێت:
زیادكردنەكە رۆژی چوارشەممە لە بەرواری (16/1/2019) كاتژمێر (9:30) خولەكی سەر لە بەیانی لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
هاتووچۆی سلێمانى راشیدهگهێنێت ، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداربوونی هەبێت لە زیادكردنەكەدا دەبێت بڕی (%10)ی نرخی خەمڵێنراو وەك بارمتە بەچەكی پەسەندكراو بدات بە لیژنەكە، هاوكات گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكرا دەكەوێتە ئەستۆی كڕیار.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.