Erbil 10°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:22

هادی عامری: ده‌بێ سنوورێک بۆ بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌عێراق دابنرێت

باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق ئاشكرای كردووه‌
کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتی رێكخراوی به‌در پاڵپشتی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.

فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌به‌غدا، هادی عامری جه‌ختی له‌ گرنگی كۆتایی هاتنی بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" له‌ عێراق كردۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها یه‌ڵدز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ عامری جه‌ختی له‌ پێویستی سنوورێك بۆ بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق كردۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی شنگال.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتوون كه‌ له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / سكای پرێس

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.