Erbil 10°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:47

ئه‌نه‌که‌سه‌: جێگیربوونی پێشمه‌رگه‌ی له‌شکری رۆژ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی باکووری سووریا باشترین چاره‌سه‌ره‌

 كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌مریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی بهێنێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌)، رایده‌گه‌ێنێ، جێگیربوونی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری رۆژ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باكووری سووریا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا باشترین بژارده‌ و باشترین چاره‌سه‌ره‌.

نوری بریمۆ له‌ لێدوانێكی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌:  كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌مریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی بهێنێت و هاوپه‌یمانه‌كانی بگۆڕێت، ئێستا باشترین هاوپه‌یمان بۆ ئه‌مریكا توركیایه‌ و باشترین بژارده‌ بۆ ئه‌مریكا له‌ سووریا جێگیركردنی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری رۆژی سه‌ربه‌ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی وڵاتی توركیا، ئه‌مه‌ سه‌قامگیری بۆ سووریا و ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا دێنێته‌ ئاراوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت : سه‌رۆك بارزانی له‌مێژه‌ ده‌ستپێشخه‌ری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكری رۆژ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سووریا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.