دوای ئەوەی لە شاری هەولێر كچێك، هەوڵدەدات لەسەر بەرزە پردێكی پەڕینەوە خۆی بخاتە خوارەوە، بەڵام رزگارکرا.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێررایگهیاند هەر ئەمڕۆ شهممه دووجار ئەو كچەمان گرتووە و دەیبەینە هەر شوێنێك كەس نایگرێتە خۆی.
ئەمڕۆ شەممە 12-1-2019، لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، كچێك هەوڵدەدات لە بەرزەپردێكەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە و دواتر خەڵك نایەڵن و رزگاری دەكەن. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئهو ئافرەتە خەڵكی رانیەیە سەر بە ئیدارەی راپەڕین.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی ئەو کچەی هەوڵی خۆکوشتنی دا راگەیاند ئەو كچە كێشەی دەروونی هەیە و پێشتر چەند جارێك دەستگیرمان كردووە و دواتر ئازادمان كردووە. هەر ئەمڕۆ دووجار گرتوومانە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتشی: هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی، نە نەخۆشخانە و نە هیچ رێكخراوێكی ژنان و ئافرەتان، دەشڵێت: داوا لە وەزارتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین چارەسەرێك بۆ ئەو ئافرەتە بدۆزنەوە، چونكە بەڕاستی بووەتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئێمە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسیشی لەوە کردبوو کە ئەو و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ناردوویەتیەوە بۆ ڕانیە، بەڵام بەردەوام دەگەڕێتەوە بۆ شاری هەولێر. بۆیە داوای لە ڕێکخراوەکانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی و خێرخوازان کردبوو، بە هانای ئەو ئافرەتەوە بچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.