ئاسایشی سلێمانی، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی و منداڵه سێ ساڵه‌كه و نۆ ژنی دیكەی له ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی ئازادكرد.
له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه منداڵه سێ ساڵه‌كه و نۆ ژنی دیكه له ده‌ستگیركراوه‌كانی شاری سلێمانی له‌نێویاندا تارا حسێن، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ئازادكران.
ئه‌مرۆ ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه كه كه‌مێك پێش ئێستا فه‌رهاد محه‌مه‌د، منداڵه سێ ساڵه‌كه و نۆ ژنی دیكه له ده‌ستگیركراوانی دوێنێی سه‌كۆی ئازادیی شاری سلێمانی، ئازاد كران.
تارا حسێن، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی رایگه‌یاندووه ئه‌و ژنانه له‌دوێنێوه له ئاسایشی سلێمانی راگیرابوون و مانیان له خورادن و خواردنه‌وه گرتووه و ئازاد كران.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی دوێنێ هەینی بەنیازبوون له سه‌كۆی ئازادی ناو پاركی ئازادی فیلمێكی تایبه‌ت به ژیان و خه‌باتی ساكینه جانسز نمایش بكه‌ن، ئاسایشی سلێمانی رێگری لێانكرد و 52 كه‌س و ئەندامی لێ ده‌ستگیركردن كه له نێویاندا وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری تێدابوو ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.