Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:01

نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن : شۆفێرێک به‌هۆى زۆر مانه‌وه‌ى له‌ ناو ئۆتۆمبێلدا گیانى له‌ده‌ستدا

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌  12 ى 1 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا  كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، نه‌خۆشخانه‌ی گشتى پێنجوین   گیان له‌ده‌ستدانى شۆفێرێكی راگه‌یاند به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبێلدا 
نه‌خۆشخانه‌ى پێنجوین راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ 2  شۆفێری مه‌رزی باشماخ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كرا ،  پاش پشكنین یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستدا، له‌ئێستادا شۆفێره‌كه‌ی دیكه‌ باری ته‌ندروستی تاڕاده‌یه‌ك جێگیره‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌و 2  شۆفێره‌ به‌هۆكاری مانه‌وه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلدا غاز لێیداون و شۆفێره‌كان له‌هۆش خۆیان چووبوون .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.