Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:39

ڤیدیۆ .. له‌ هه‌ولێر منداڵێک فرێده‌درێته‌ سه‌رشه‌قام و له‌سه‌رمان گیان له‌ده‌ستده‌دات

سه‌گێك پاسه‌وانى كردووه‌ و نه‌یهێشتووه‌ كه‌س نزیكى بێت
کوردستان TV
100%


كاروان خۆشناو گوته‌بێژى پێشووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت  به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌َیه‌تی فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەداخەوە بەیانی ئەوڕۆ لەنزیک قەڵاتی نوێ منداڵێکی تازە لەدایک بوو فڕێدرابوو .


رایده‌گه‌ێنێت ، کاکە ڕێڤان کەیەکەم کەس بووە گەیشتۆتە سەری دەڵێت : لەدورەوە سەیرم کرد سەگێک لەسەری وەستاوە و لێنەدەگەڕا نزیک ببمەوە لێی و دەحەپی ، بەڵام چەند کەسێکی تریش ھاتن و سەگەکەمان دەرکرد و کاتی چوینەسەری بەداخەوە دیاربوو دەمێک بوو فڕێدرابوو و لەسەرمان ڕەق ببۆوە و گیانی لەدەست داوە .

گوته‌بێژى پێشووی پۆلیسى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوت کەمنداڵەکە کوڕە و تەرمەکەی لەلایان پۆلیسەوە ھەڵگیراوە و بردرا بۆ پزیشکی دادوەری .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.