Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:54

به‌وێنه‌ .. دوای قه‌ره‌باڵغیه‌که‌ى شه‌وی رابردووی رێگای شه‌قلاوه‌ ده‌ستده‌کرێت به‌چاک کردن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12 ى 1 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا نه‌قیبی هاتووچۆ مازن غازی سعید له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی شه‌قلاوه‌ له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئەوەی شه‌وی رابردوو به‌هۆی دروست بوونی قەرەباڵغیەکی زۆرو  هاتنی گەشتیارێکی زۆر وە خراڀی ڕێگاکان ببووه‌ ئاسته‌نگ و گرفت له‌به‌رده‌م  هاتووچۆی شۆفێراندا  ،   تیمی ئاوەدان کردنەوە بە هاوکاری کارمەندانی هاتووچۆ هەڵسان بە ڀڕکردنەوەی چاڵ و قۆڵت و تاسەی دەروازەی کۆڕێ بەرەو شەقڵاوە


به‌رپرسه‌كه‌ى هاتووچۆی شه‌قلاوه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ،  بۆماوەیەکی زۆرە  رێگاكانى سنوره‌كه‌  خراپ بوون و یاخود تێكچوون  له‌ئێستاشدا كه‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجام ده‌درێ دوای ئاگادار كردنه‌وه‌مان به‌نوسراوی فه‌رمی بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ، دەستیان کرد بە چاکردن و  جێگای دەست خۆشیە..

1

1

111

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.