لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دەگمەن بۆ گەنجێكی دەڤەری پشدەر ئەنجام درا كەلەڕووداوی هاتوچۆدا تووشی پچڕاندنی شاخوێنهێنەری دڵ دەبێت، دوای گەیاندنی بۆنەخۆشخانەی فریاكەوتن لەلایەن تیمێكی فرە پسۆڕیی نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامدرا و گەنجەكە لەمردن ڕزگار كرا.
د.دیلان ئەحمەد بەكر پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و دەمارەكانی خوێن تایبەت بە سایتی " تەندروستی" راگەیاند: ئەو حاڵەتە نەك لەهەرێمی كوردستان، بەڵكو لەوڵاتانی پێشكەوتوو دەگمەنە ولە % 80 بۆ 85ی ئەو كەسانەی تووشی پچڕانی شاخوێنهێنەری دڵ دەبن كۆتایی بەژیانیان دێت، بەڵام خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی توانیان نەشتەرگەریەكی سەركەوتوو بۆ ئەو تووشبووە ئەنجام بدەن ولەمردن ڕزگاری بكەن.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.