رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ناداڤ ئارگامان سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسڕائیل باسی له كرد كه رووسیا هه‌وڵیداوه ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسڕائیلدا بكات، رووسیا هه‌ڵوێستی پیشاندا بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی ناوبراو.
دیمیتری پسكۆڤ وته‌بێژی كرملینیش چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو كه رووسیا ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێكدا نه‌كردووه و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه: باشتر وایه هیچكه‌س بڕوا به‌مجۆره راپۆرتانه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئیسڕائیل نه‌كات.
ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆیی ئیسڕائیل دوای لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌م ده‌زگایه له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تیی: حكومه‌تی ئیسڕائیل و ده‌زگا دژه سیخوڕه‌ییه‌كانی ئه‌م وڵاته توانای پێویسیتان بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی داهاتووه‌ی ئیسڕائیل رۆژی 9ـی ئه‌پریلی ئه مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.