لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان رایدهگهێنێت ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (حه‌مید حوسێن عبد محه‌مه‌د) لەدایکبووی 1968 ، هێنرایەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو
پۆلیسى گه‌رمیان راشیدهگهێنێت ، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی ناحییەی قەرەتەپەیەو خانه نشینی سەربازیە ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 11 ى 1 ى 2019 ، بەچەکی کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەولەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
راشیدهگهیهنن ، بەهۆی ئەوەی ناحییەی ناوبراو سنووری گەرمیان نیە پۆلیسی ناحیەکە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری حاڵەتەکە دەکات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.