ئا/ ئازاد ئیسماعیل
ده‌ڵێن كابرایه‌ك هه‌بوو زۆر درۆزن بوو ،به‌كابرا درۆزنه‌كه ناسرابوو ده‌چوون هه‌رمه‌جلسێك خه‌ڵكه‌كه له‌دووره‌وه ده‌یانگۆت ئه‌وه‌تا كابرای درۆزن گه‌یشت خه‌ڵكه‌كه زۆر ڕقیان لێ ده‌بۆوه به‌ڵام ئه‌و هه‌ستی به‌خۆی نه‌ده‌كرد هه‌ربه‌رده‌وام بوو له‌درۆكردن ،كابرای درۆزن كوڕێكی هه‌بوو زۆری خۆش ده‌ویست ،به‌ڵام ئه‌م كوڕه زۆر هه‌ستی به‌شه‌رمه‌زاری ده‌كرد له‌به‌ر درۆكانی باوكی زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌دا تا واز له‌درۆكردن بێنێت به‌ڵام باوكی ده‌یگووت كوڕم ناتوانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واز له‌درۆكردن بێنم گه‌ر درۆ نه‌كه‌م واهه‌ست ده‌كه‌م ده‌مرم.
كوڕه‌كه گووتی: وه‌ره باوكه من یارمه‌تیت ده‌ده‌م ،بۆ هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵت دێم گوریسێك له‌قاچت ده‌به‌ستم هه‌ركاتێك درۆت كرد من وورده ورده‌گوریسكه ڕاده‌كێشم بۆ ئه‌وه‌ی درۆكه ورده ورده بچوك بكه‌یته‌وه تا له‌كۆتای ئه‌و عاده‌ته ته‌رك ده‌كه‌یت و ڕزگارت ده‌بێت منیش ئیسراحه‌ت ده‌كه‌م .
باوكه‌كه ڕازی بوو ڕۆژێكیان به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه مه‌جلسێك باوكه‌كه ده‌ستی به‌درۆی كرد گووتی: جارێكیان چومه ڕاوێ كه‌روێشكه‌كم گرد به‌قه‌د مه‌ڕه‌كی بوو ،كوڕه‌كه تۆزێك گوریسه‌كه‌ی ڕ‌اكێشا باوكه‌كه گووتی یعنی به‌لای كه‌م ده‌كیلۆ ده‌بوو ،ئه‌م جاره‌یان كوڕه‌كه زۆر به‌توندی گوریسه‌كه‌ی ڕ‌اكێشا ،باوكی ئاوڕی لێ دایه‌وه به‌توڕه‌یی: گووتی باشه كوڕی كه‌رخه‌ریكه قاچم لێ ده‌كه‌یته‌وه بیكه‌مه سێ كیلۆ باشه ، هه‌موو ئاماده‌بوان ده‌ستیان كرد به‌پێكه‌نین ،كابراش گوریسكه‌ی له‌پێ ی خۆی كرده‌وه فڕێ دا ناوه‌ندی مه‌جلیسێ له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ڵێن په‌تی درۆ كورته كابراش ئیتر بڕیاری دا به‌یه‌ك جاری واز له‌درۆ كردن بێنێت،هیوادارم درۆزنه‌كان په‌ند له‌م به‌سه‌رهاته وه‌ربگرن واز له‌م عاده‌ته خراپه بێنن.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.