Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 05:22

ئامانج ڕەحیم: چەند گۆڕانکاریەکی ئەرێنی لە پڕۆژە بوودجەی عێراق کراوە

تەرخانكراوی ساڵانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ زیاتر لە 5 ترلێۆن زیادكراوە
کوردستان TV
100%

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە “چەند گۆڕانكاریەكی ئەرێنی لە بودجە كراوە” و ئاشكراشی دەكات، كە تەرخانكراوی ساڵانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیادكراوە بۆ زیاتر لە 5 ترلێۆن و بەو پێیەش پارەكەی عیراق، كە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرێت دەبێتە 454 ملیار دینار.

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە "فەیسبووك" ئاماژەی بەوەكردووە، چەند گۆڕانكاریەكی ئیجابی لە تازەترین ڤێرژنی پڕۆژە بوودجەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئەنجام دراوە.

دەشڵێت: “لە فەسڵی قەرەبووی فەرمانبەران (تعویچات الموڤفین)، تەرخانكراوی ساڵانەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە (٣ ترلیۆن و ٨٢٨ ملیار) دینار زیاد كراوە بۆ (٥ ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار ) دینار، واتە لە (٣١٧ ملیار دینار) مانگانە زیادكراوە بۆ (٤٥٤ ملیار دینار) مانگانە واتە بە جیاوازی ١٣٧ ملیار دینار مانگانە.

لایەنە ئەرێنیەكانی دیكەی بودجە وەك د. ئامانج ئاماژەی پێ‌ داوە، “دەستنیشانكردنی مووچەی پێشمەرگە لەسەر بنەمای تەرخانكراوی سوپای عێراقی نەك تەنھا لەسەر تەرخانكراوی (مووچە)ی سوپای عێراقی و نەبەستنەوەی خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆران و مووچەی پێشمەرگە بە پابەندبوونی ھەردوو حكومەت بە ئیلتیزامیی نەوتی نێوانیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە زۆربەی ئەو دەستەواژانەی، كە بە پێچەوانەی دەستوور ناوی ھەرێمی كوردستانیان بە پارێزگاكانی ھەرێم یان پارێزگاكانی باكوور ھێنابوو لابراون.

د. ئامانج، كە پسپۆڕی بواری یاساییە دەڵێت: “بێ گومان ھێشتا ئەم بڕگانە پڕۆژەن و كەوتنەبواری جێبەجێكردنیان وابەستەیە بە پەسەندكردنیان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەوەی جێی خۆشحاڵیە ئەم گۆڕانكارییانە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵەوە ئەنجام دراون و بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و سابقەی قەزائی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گۆڕانكاریی لەم بڕگانە بە بێ گەڕانەوە بۆ حكومەت سنووردارە، چونكە ئەو پڕۆژە قانونە لە لایەن حكومەتەوە ڕەوانە كراوە”.

دووپاتیشی كردۆتەوە، لەم قۆناغەدا یەك دەنگی و یەكگرتوویی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران گرنگە بۆ دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.