Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:50

نوێنەری خامنەی سەردانی کەرکوک و دوزخورماتوو ده‌کات

لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکوک و بەرپرسانی حەشدی شەعبی کۆبووەتەوە
کوردستان TV
100%

مشتەبا حسێنی نوێنەری خامنەی سەردانی کەرکوک و دوزخورماتوو و دەوروبەری کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کۆبووەتەوە.

به‌پێى هه‌والێكى "وێستگه‌نیوز" دوێنی مشتەبا حسێنی نوێنەری خامنەی سەردانی شاری کەرکوک و دوزخورماتووی کردووە و دواتر سەردانی تازەخورماتو و گوندی بەشیری شیعە نشینی کردووە.

ناوبراو لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکوک و بەرپرسانی حەشدی شەعبی و بەرپرسانی کەرکوک کۆبووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێدایە لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە شاری کەرکوک و دەووروبەری لەلایەن هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و نوێنەری ئەو وڵاتانە سەردانی شارەکە دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.