Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 05:21

ترەمپ: عێراق بووەتە زانکۆی هارڤارد بۆ تیرۆر

ترەمپ: هەر تیرۆریستێک هەیە دەچێتە عێراق
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایدەگەیەنێت، کە عێراق بووەتە زانکۆی تیرۆر لە جیهاندا.

گرتە ڤیدیۆییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە و تێیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعس زۆر خراپ بوو.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، سەدام حوسێن و رژێمەکەی باشیی ئەوەیان هەبوو، رێگایان بە سەرهەڵدانی تیرۆر نەدەدا، ”ئەو تیرۆریستی دەکوشت، ئەمە باش نییە؟“.

سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە عێراق بووەتە زانکۆی تیرۆر لە جیهاندا ”عێراق بووەتە زانکۆی هارڤارد بۆ تیرۆر“ و هەر تیرۆریستێک هەیە دەچێتە عێراق، کە بەهۆی ئەو تیرۆرەوە هەزاران هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.

لینكى ڤیدیۆ:

https://www.youtube.com/watch?time_continue=63&v=NayOfywARYc

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.