Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 19:41

لە سلێمانی ھەردوو ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی دەستگیر کران

هێزە ئەمنیەكانى سلێمانى رێگه‌یان نه‌دا فیلمه‌كه‌یان نمایش بكه‌ن
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بڕیار بوو كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كورته‌ فیلمێك لەبارەی پەكەكەوە له‌سه‌ر سه‌كۆی پاركی ئازادی لە سلێمانی نمایش بكرێت، كە پێشتر لەبەر ئەم فیلمە سینەما سالم داخرا، ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەكان رێگه‌یان نه‌دا فیلمه‌كه‌ نمایش بكرێت و هەردوو هاوسەرۆكی تەڤگەریشیان لە پاركی ئازادی دەستگیر كرد.

بڕیار بوو ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕاژاک) لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، فیلمی ساکینە جانسز نمایش بکەن و خەڵاتی ساکینە جانسزیش ببەخشن بە لەیلا گوڤەن، بەڵام ڕێگرییان لێ کرا.

سەرچاوەیەکی باڵا لە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیاند "بەداخەوە ھێزەکانی ئاسایشی یەکێتی ھەردوو ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی و تارا حسێن گوتەبێژی تەڤگەری ئازادییان دەستگیر کردووە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لایەنگری تەڤگەری ئازادی لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراون".

سەرچاوەكەی تەڤگەر داوای ئازادکردنی ھەڤاڵەکانی كرد و داواشی لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی كرد ھەڵوێستیان ھەبێت.

جێی باسە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە گوشاری زۆر خراوەتە سەر حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ سنوورداركردنی چالاكییەكانی پەكەكە لەم ناوچەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.