فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چیایه‌كی سه‌ربه شاره‌دێی شیلادزێیان بۆردومانكرد.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له شیلادزێوه پێی ڕاگه‌یاندین كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چیای كوره‌ژاری نزیك شاره‌دێی شیلادزێیان بۆردومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌م بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.