ن/ ئاری ئاغۆك
تۆی قوتابی كاتێ هه‌وڵی گزی (قۆپیه )ده‌ده‌ی , ئایا هیچ كات له‌خۆت پرسیوه بۆچی گزی ده‌كه‌م ؟
بۆچی له‌ودیو سنوری په‌روه‌رده‌و فێربوون و زانست و زانیاری هه‌وڵی گزی و وه‌ڵامی نایاسایی ده‌ده‌ن ؟
ئایا گزی كردن رێگایه‌كی باش و به‌رهه‌مداره , یا رێگایه‌كی خراپ و مه‌ترسیدار و ناشیرین ؟ !
ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر , هه‌مووی له چوارچێوه‌ی گزی كردن كاتێ ئاراسته‌ی قوتابی ده‌كه‌ی , هیچ وه‌ڵامێكی نیه جگه‌له‌وه‌ی نازانم !!! یاخوود ده‌مه‌وێ ده‌ربچم !
لێره‌دا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌كی ڕۆشن و جوان و ڕاسته رێت له‌به‌رده‌مبێت , بۆچی هه‌وڵی رێگای خراپ و تاریك و خوارو خێچ ده‌ده‌ی ! له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌ری تونێڵت لێ دیارنیه ! بۆیه به‌ر له‌وه‌ی شرۆڤه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئاراسته‌ی قوتابی بكه‌ین , سه‌ره‌تا پێویسته له په‌روه‌ده‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین , به‌ر له‌هه‌موو شتێك له‌مه‌ودوا په‌روه‌رده‌كاران نه‌ك وه‌ك پۆلیس , نه‌ك وه‌ك ترس و تۆقین , به‌ڵكو وه‌ك براو كه‌س و كاری قوتابی هه‌میشه به لێكحاڵی بوون و نه‌رم و نیانی به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی دروست و واقیعبینانه شیكردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌مكی گزی كردن بده‌ن و له ته‌ك په‌روه‌رده‌و فێركردن دا په‌روه‌رده‌ی ڕه‌وشت به‌رزی و ویژدان ئاسوده‌یی بكه‌نه په‌یامی كه‌رسته‌ی تێگه‌یشتن و فێربوونی قوتابی , تاوه‌كو قوتابی هه‌رگیز هه‌وڵی ئه‌وه نه‌دات گزی بكات ,چونكه ئه‌نجامدانی گزی كردن به‌رله‌هه‌موو شتێك فێڵكردنه له ئاینده‌ی خۆیی و بێ ویژدانیه به‌رامبه‌ر به داهاتووی كۆمه‌ڵگا , چونكه هه‌ر قوتابی ئه‌مرۆیه سبه‌ی ده‌بێت به ( مامۆستا , پزیشك , پارێزه‌ر , ئه‌ندازیار , فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت , ...هتد) بۆیه كاتێ به‌و رێگا خراپ و تاریكه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سبه‌ی بۆ هه‌رپله‌یه‌كی وه‌زیفی , بێگومان ناوه‌رۆكێكی به‌تاڵ و فێربوونێكی پڕ له هه‌ڵه‌و خراپ له‌بازنه‌ی ژیان چاوه‌روانی ده‌كات , به‌هه‌مان ریتمی هه‌ڵه , كۆمه‌ڵگا و نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی خوێندنیان گزیان كردوه و هیچ زانست و زانیاریه‌كی مه‌عریفی فێرنه‌بوینه , بۆیه ناچار به بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌قه‌ت كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قه‌ت دروست ده‌كه‌ن !
ئه‌گه‌ر قوتابی ئه‌مرۆ بیت و له‌كاتی تاقی كردنه‌وه گزی بكه‌ی , له‌دوارۆژ ببی به مامۆستا , كاتی قوتابی گزیت بكات , ئایا قبوڵی ده‌كه‌ی ؟ وه‌ڵامت چی ده‌بێت ؟ هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ناكه‌ی تۆش ڕۆژێ له‌رۆژان فێڵت له خۆت و مامۆستاكه‌ت كردوه , ئه‌وا ئه‌مرۆش هه‌مان سیناریۆ دێته‌وه پێشت ! ئه‌گه‌ر بێت و به‌و واقیعبینیانه بیربكه‌ینه‌وه , دڵنیام هیچ كه‌س له قۆناغی بنه‌ره‌تی تاوه‌كو ئاماده‌یی و دواتریش قۆناغی زانكۆ ئه‌وا هه‌وڵی گزی كردن نادات , نه‌ویژدان قبوڵی ده‌كات , نه ته‌رازووی مرۆڤایه‌تی , چونكه گوناهه له‌پۆلێك كۆمه‌ڵه قوتابیه‌ك به‌هه‌وڵ و كۆششی خۆیان ماندووبون و به شه‌ونخونی خۆیان نمره‌ی باش و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن , كه‌چی له‌هه‌مان پۆل دا كۆمه‌ڵه قوتابیه‌كی تر , دوور له به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌وڵی ده‌ره‌نجامی ڕه‌ش ده‌ده‌ن , له‌كاتێكدا له‌بازنه‌ی قوتابخانه‌و په‌روه‌رده‌دا هه‌مووان یه‌كسانن و نابێت هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به په‌روه‌رده‌بوون هه‌وڵ بدات ,
كه‌واته پێویسته مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كاران به‌شێوازێكی كاریگه‌ر , به‌شیكردنه‌وه‌یه‌كی دووربینی شیته‌ڵی گزی بكه‌ن بۆ قوتابیان , نه‌ك ته‌نیا له‌كاتی ئه‌زموونه‌كان , به‌ڵكو رۆژانه له‌نێو پۆڵ و ڕیزبوونی نێو گۆره‌پانی قوتابخانه ئه‌م په‌یامه به ڕوانگه هۆشیاریه‌كه بگه‌یه‌ننه قوتابی , نه‌ك له‌ڕوانگه‌ی ترس و توڕه‌یی و ده‌نه‌چوون, هه‌موومان ده‌زانین گزی كردن ناشیرین‌ترین و قێزه‌ونترین كاره كاتێ كه قوتابی ئه‌نجامی ده‌دات , جگه له‌مه‌ش گه‌وره‌ترین غه‌دره سه‌ره‌تا له‌خۆیی و ئاینده‌ی خۆی ده‌كات , دواتریش ئه‌و غه‌دره ڕه‌شه له داهاتووی كۆمه‌ڵگا ده‌كات , چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرد هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه سبه‌ی ده‌بێت به‌كه‌سێكی وه‌زیفه‌داری ده‌وڵه‌ت ! له‌كاتێكدا هیچ ئه‌لف و بێیه‌كی پسپۆری خۆی نازانێ ,
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئه‌م نامه هۆشیاریه ته‌نیا له‌رێگه‌ی نوسین و نوسه‌رانی بواری په‌روه‌رده نه‌بێت , به‌ڵكو ڕاگه‌یاندنه‌كانیش ڕۆڵێكی گرنگ ببینن له‌و لایه‌نه ناشیرین و ترسناكه , ئه‌ویش له‌رێگه‌ی شاشه‌ی تی ڤی و رادیۆ و سۆشیال میدیاوه , هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی كه‌زمانحاڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه , له‌رێگه‌ی كورته نمایش و كورته‌فیلم و شانۆگه‌ریه‌وه ئه‌م واقیعه تاڵه‌نیشان بینه‌ر بده‌ن , تا هه‌موان له‌ئاست پیشه‌یی خۆمانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر و گه‌یاندن بده‌ین , هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئایینی له‌ووتاری هه‌فتانه‌یاندا باس له گزی كردن بكه‌ن , چونكه كاریگه‌ری مامۆستای ئاینی ڕاسته‌وخۆ له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا ڕه‌نگده‌داته‌وه , ئه‌وكات قوتابی له‌ڕوانگه ئاینی و رۆشنبیریه‌كه‌وه خراپی گزی كردنی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه .
ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین قوتابیه ئازیزه‌كانمان هه‌میشه دووربن له‌گزی كردن , با نمره‌یه‌كی خراپ بێنن نه‌ك نمره‌یكی باش و ئه‌نجامێكی به‌تاڵ .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.