ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 9ی 1ی 2019 مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و شاندێكی یاوه‌ری سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه .
شاری نانه‌كه‌لی مامۆستای زانكۆ له به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی سه‌ردانه‌كه‌ی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هه‌ولێر به گرنگ وه‌سف كرد‌و گوتی: هاتنی پۆمپیۆ بۆ عێراق زیاتر جه‌خت كردنه‌وه‌یه له سه‌ر برینی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران ، هه‌روه‌ها گوتی: هاتنی پۆمپیۆ بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه به‌بێ كورد له عێراق ناتواندرێت رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناو ببرێت.
شاری نانه‌كه‌لی مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌پێندرا كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه تاكه هێزن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كه توانیان به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆریستی داعش ببنه‌وه، ئه‌وه‌ی كردی به پله‌ی یه‌كه‌م هێزی پێشمه‌رگه بوو .
شاری نانه‌كه‌لی مامۆستا هه‌ر درێژه‌ی وته‌كانی گوتی: هاتنی پۆمپیۆ بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه به‌بێ كورد له عێراق ناتواندرێت رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوبچێت.
گوتی: پێگه‌ی كورد و پێگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ته‌نها كورده ده‌توانێت له عێراق تیرۆریستان له‌ناو ببات و جارێكی دیكه ئه‌و رێكخراوه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه كه رێگایان پێنه‌درا بێنه نێو هه‌رێمی كوردستان.
نانه‌كه‌لی گوتیشی: به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه له سوریا هه‌ر كورده‌كانن به‌ره‌نگاری تیرۆریستی داعش بۆته‌وه.
بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه پێگه‌ی كورد لێره پێگه‌یه‌كی گرنگه هاتنی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و شاندێكی یاوه‌ری بۆ لای به‌رێز سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رێزانه دڵنیایی ئه‌مه‌ی كردنه‌وه كه ئه‌مریكا هاوكاریان ده‌بێت و هاوكاری گه‌لی كورد ده‌بێت. سه‌باره‌ت به هه‌ر مه‌ترسیه‌ك به‌یانی یان دووبه‌یانی رووبدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه دووباره تیرۆریستانی داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.