لە شاری سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی نوێی مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە چوو.
ئاهەنگەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-1-2019، بە ئامادەبوونی جەمال ئێمینکی، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەی 80، سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری مەخموور- گوێڕی پێشمەرگە، کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران و ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری دیکەی پێشمەرگە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە و بەرپرسانی حکوومی، بەڕێوە چوو.
لەو خولە نوێیەدا، کە لە شاری سۆران بەڕێوە چوو، 1200 پێشمەرگە لەسەر زانستە جەنگییە نوێیەکان و بەکارهێنانی چەکە جۆراوجۆرەکان، مەشقیان پێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.