رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ئەو ئافرەتەی ماوەی ساڵێك و شەش مانگە لە شەقامەكانی شاری هەولێر دەسووڕێتەوە، ئەو ئافرەتە لەڕووی جەستەییەوە هیچ كەمئەندامییەكی نییە ، بەڵام ناتوانێ بە باشی قسە بكات، هەروەها نابیستەیهو تەنیا یەك گوێی دەبیستێ و ئەویش زۆر بە كزی".
گوتیشی" ساڵێك و نیوێک پێش ئێستا پەڕاومان بۆ كردەوەتەوەو بردوومانە داڵدەی ئافرەتان، بەڵام لەوێ نەگیرساوەتەوە شەڕی ناوەتەوەو شوێنەكەی جێ هێشتووە".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی" باس لەوە دەكرێت ئەو ئافرەتە خەڵكی رانیەیە و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ناردوویەتەوە بۆ ڕانیە، بەڵام بەردەوام دەگەڕێتەوە بۆ سنوری شاری هەولێر و ئێستا لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرە داوا لە خێرخوازان و كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەن بە هانای ئەو ئافرەتەوە بچن، چونكە ئێستا بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێت لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.